بەردی گواتاپێ وەك شوێنێكی گەشتیاری

بەردی گواتاپێ وەك شوێنێكی گەشتیاری
بەردی گواتاپێ كە بە زمانی زمانی ئیسپانی پێی دەوترێ(el peñon de guatape), ناوچەیەكی گەشتیاری دڵڕفێنە دەكەوێتە وڵاتی كۆلۆمبیا, كە هەر هەڵگری ناوی شوێنەكەیەو دەكەوێتە ناوچەی(antioquia) .

پێكهاتەی ئەم بەردە گەورەیە لە جۆری "گرانێت"ە, كە چەند بەشێكی بە هۆی كەش وهەواوە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە, بەڵام هێشتا بەردێكی بەهێزەو بەشێكی كەمی تووشی داڕمان بووەتەوە, بەرزی ئەم بەردە دەگاتە 200 مەتر, وەلە قەدپاڵی بەردەكەو تەنها لەیەك دیویدا قالدرمەی لێ درووست كراوە تاوەكو گەشتیاران بتوانن بچنە لوتكەی ئەو بەردە, بێ گومان بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە لوتكەی بەردی گواتاپێ گەشتیار پێویستە ڕووبەرووی 659 پێی ئەو زنجیرە قالدرمەوە ببێتەوە .

لە ڕووبەرو بەشی خوارەوەی بەردی گواتاپێ چەند ماركێت و چێشتخانەیەكی قەبارە بچووك هەن, وە لەبەشی نیوەی ڕێگاكە لە قەد پاڵی بەردەكە مەزارێكی مەریەمی پاكیزە درووستكراوە كە تێیدا گەشتیاران دەتوانن نوێژ و نزاكانیان بكەن, هەروەها لەبەشی لوتكەو دوا خاڵی بەردەكە شوێنێكی تەختایی لێیە كە گەشتیارەكان لەوێدا پشوو دەدەن وە هەر لەوێدا باڵەخانەیەكی سێ نهۆمی بونیادنراوە .
Top