سەمیرە سەعید زۆر توڕەیە

سەمیرە سەعید زۆر توڕەیە
هونەرمەندان و ئەستێرەكانی جیهان بەشێوەی جۆراوجۆر ماڵئاواییان لە ساڵی 2020 كرد, كە بەشێكیان بۆ لەبیرچوونەوەی ناخۆشییەكانیان هەستان بە گەشت كردن و سەماو چڕینی گۆرانی, بەڵام خانمە گۆرانیبێژی مەغریبی (سەمیرە سەعید) جیاواز لەوانی دیكە ماڵئاوایی لە ساڵی 2020 دەكات .

(سەمیرە سەعید)ی تەمەن 62 ساڵ, لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا دەردەكەوێت لە هۆڵێكی وەرزییەوەو یاری بۆكسێن دەكات .

هەروەها سەمیرە سەعید لە سەر ئەو ڤیدیۆیە نووسیویەتی: من بیر دەكەمەوە كە 2020 لە پێشمدایە..ئایا ڕێگایەكی باشترتان هەیە بۆ ماڵئاوایی كردنی .
Top