بڕۆک شێلدز: پێویستم بـــە نەشتەرگەری نەماوە

بڕۆک شێلدز: پێویستم بـــە نەشتەرگەری نەماوە
بەر لە ماوەیەک ئەستێرەی سینەمایی برۆک شێلدز بە مەبەستی نەهێشتن و دوورخستنەوەی نیشانەکانی پیری دەرزیی بۆتۆکسی بە کارهێنابووە، هەرچەندە رایگەیاندووە کە دوودڵ بووە لەم کارە. بۆیە رایگەیاند: کە ئێستا پێویستی بە نەشتەرگەری جوانکاری نییە و تا راددەیەکی زۆریش لە ئەنجامدانی دەترسێت. سەرەڕای ئەوەی کە ئارەزوو دەکات تەکنۆلۆژیای لێزەری بەکاربهێنێت، بەڵام برۆک زۆر جەخت لەوە دەکاتەوە ئەگەر ئەم کارەش ئەنجام بدات ئەوا لەسەر دەستی پسپۆرێکی تایبەت دەبێت.
شێلدز زیاتر لەم بارەوە دەڵێت: «پێموایە مرۆڤ بە سروشتی زۆر جوانترە، چونکە نەشتەرگەریی جوانکاریی ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش نیشانەکانی پیری دوابخات، ئەوا ناتوانێت تا کۆتایی بەردەوام بێت، هەروەها دوور نییە نەشتەرگەری لە ماوەیەکی نزیکدا ببێته هۆی تێکدانی روخسار و سیمای ئافرەت. «شێلدز ئاماژه بهوهش دهكات کە دروستکردنی باڵانسێک لە ژیانیدا، بە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی ژیانی دادەنرێت، بۆیە زۆر جار بیر لەوە دەکات، چۆن ئەو توانایەی دەبێت کە ئەم باڵانسە رابگرێت، چونکە پێی وایە هەر کەسێک بڵێت گەیشتۆتە ئەم باڵانسە لە ژیانیدا راست ناکات.
لە لایەکی دیکەوە برۆک رایگەیاند کە زۆر خۆپەرستە، کاتێک ئارەزووی ئەوە دەکات هەموو شتێکی دەست بکەوێت لە ژیاندا، چونکە حەز دەکات یەکێک بێت لە کەسایەتییە هەرە سەرکەوتووەکان و دەیەوێ دایکێکی نموونەیی بێت.

سەرچاوە: ئیلاف
Top