کایلی جینر لە ساڵی ٢٠٢٠گرانترین کرێی دەستکەوتووە

کایلی جینر لە ساڵی  ٢٠٢٠گرانترین کرێی دەستکەوتووە
ساڵانە گۆڤاری (فۆربس)ی ئەمریکی لیست دەوڵەمەندترین و پڕ داهاتترین کەسایەتییەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە، لە نێو دەوڵەمەند و یاریزان و ئەکتەر و کەسایەتییە دیارەکانی سەر ئاستی جیهان، بۆ ئەم ساڵ کچە مۆدێلی ئەمریکی کایلی جینر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، وەک خاوەن زۆرترین کرێ لە بەرامبەر ئەو کارانەی ئەنجامیداوەن.
لە ساڵی ٢٠٢٠ کایلی بڕی (٥٩٠) ملیۆن دۆلار داهاتی بووە، ئەمەش ژمارەیەکی زۆرە بەرامبەر بە کاینییە ویست کە پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و داھاتەکەی تەنیا (١٧٠) ملیۆن دۆلار بووە.
گۆڤاری فۆربس پشت بە داهاتی کەسایەتییەکان دەبەستێت لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ تا دوایین رۆژی هەمان ساڵ دوای لێبڕینی باج و رسومات بریکارە و بەڕێوەبەرانی کار و پارێزەر و جێبەجێکاران، بۆ ئەم مەبەستەش زانیاری لە چەندین سەرچاوەی جیاجیا باوەڕپێکراو و خەمڵاندنەکانی خودی گۆڤارەکە دەبەستێت، ریزبەندی ئەمساڵ بەم شێوەیە بوو:
١-کایلی جینر (٥٩٠) ملیۆن دۆلار. ٢- کاینییە ویست (١٧٠) ملیۆن دۆلار. ٣- رۆجیە فێدریر (١٠٦،٣) ملیۆن دۆلار. ٤- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (١٠٥) ملیۆن دۆلار. ٥- لیۆنێل میسی (١٠٤) ملیۆن دۆلار. ٦- تایلەر بیری (٩٧) ملیۆن دۆلار. ٧- نیمار (٩٥) ملیۆن دۆلار. ٨- ھوارد ستیرن (٩٠) ملیۆن دۆلار. ٩- لیبرۆن جیمس (٨٨) ملیۆن دۆلار ١٠- دواین جۆنسۆن (٨٧) ملیۆن دۆلار.
Top