زانایەکی کورد خەڵاتێکی گرنگی جیهانی لە بواری فیزیا بەدەست دەهێنێت

زانایەکی کورد خەڵاتێکی گرنگی جیهانی لە بواری فیزیا بەدەست دەهێنێت
ئیبراهیم کەریمی، پرۆفیسۆری بواری فیزیا لە زانکۆی ئۆتاوا لە کەنەدا کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، مانگی رابردوو، خەڵاتی یەکێتی زانایانی فیزیای کەنەدای بردەوە کە بە مەدالیای 'هێرزبێرگ' ناسراوە.

ئەو خەڵاتە یەکێکە لە خەڵاتە گرنگ و بەرزەکانی بواری فیزیا لە کەنەدا و جیهان، ئەمەش دوای ئەوەی کەریمی توانی داهێنان لە شەپۆلی کوانتۆم بکات و سەرکەوتنی تێدا بەدەستبهێنێت.

خەڵاتەکە لە ساڵی 1970 دەست بە دابەشکردنی کرا، دەبەخشرێتە ئەو زانایانەی فیزیا کە تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییەوەیە و داهێنان لە بواری فیزیا دەکەن.

کەریمی یەکێکە لەو کەسانەی پشتگیری لە دۆزی کورد لە جیهان دەکات و لە گۆڤار و رۆژنامەکان، لەسەر کێشەی کورد بە گەشتی دەنووسێت. باوکیشی بەهۆی هەڵوێستەکانی لەسەر دۆسییەی کورد لە سەقز، لە سێدارەدرا و گیانی سپارد.

ئەو زانا کوردە، لە ساڵی 1997 دیبلۆمای لە ماتماتیک و فیزیا بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2012، چووە کەنەدا و گرنگی بە بوارەکەی خۆیدا، تاوەکو توانی خەڵاتێکی مەزن بەدەستبهێنێت.

kurdistan 24
Top