سەنتەرى رایەڵ حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات

سەنتەرى رایەڵ حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان ئەنجام دەدات
بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ١٩ گروپى کولتوورى لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات .

بەرەچاوکردنى رێنماییە تەندروستیەکان، سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى، حەوتەمین فێستیڤاڵى نێودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان، بە شێوەى ئۆنلاین و بە بەشدارى ١٩ گروپى کولتوورى لە ١٦ وڵاتی جیاواز ئەنجام دەدات، فێستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٨ی شەوى رێکەوتى ٢٥-١٢-٢٠٢٠ دەستپێدەکات و بۆ ماوەى ٣ رۆژ بەردەوام دەبێت.

تیپە بەشداربووەکانى ئەمساڵ بریتین لە ( گروپى کامیرۆن، سەنیگاڵ، پاراگواى، ئەردەن، میصر، هیندستان، مەغریب، فەنزوێلا، تەنزانیا، جەزایر، ئێران، پاکستان، رۆژئاواى کوردستان، تیپى میللی شارى بەصرە، هەروەها تیپى نەتەوەیى هونەرە میللەکانى هەولێر و تیپى هونەرە میللیەکانى دهۆک و گروپى هونەرى میللی شاریا ( ئێزیدیەکان) و تیپى برایەتى کەرکوک بەشدارى تێدا دەکەن.

سەنتەرى رایەڵ بۆ ئاڵوگۆرى کولتوورى و چالاکى رۆشنبیریى لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە، کار لە بوارى ئاڵوگۆرى کولتوورى لە دەرەوەو ناوەوەى وڵاتدا دەکات و تا ئیستا چەندین چالاکى هەمەجۆرى لەو بوارەدا ئەنجامداوەو ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان فێستیڤاڵى نیودەوڵەتى کولتوورە جیاوازەکان بەرێوە دەبات.

kurdistan tv
Top