دكتۆر (فەرهاد پیرباڵ) پێشانگایەكی شێوەكاری كردەوە

دكتۆر (فەرهاد پیرباڵ) پێشانگایەكی شێوەكاری كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 21/12/2020 لە شاری هەولێر بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان دكتۆر (فەرهاد پیرباڵ) پێشانگایەكی شێوەكاری سازكرد .

پێشەنگای شێوەکاری دکتۆر (فەرهاد پیرباڵ) بە ناونیشانی (جیهانی پیرباڵ له 16 هەمین پێشەنگای تابلۆکانم) لە لایەن لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان کرایەوەو ژمارەیەك هونەرمەندو كەسایەتی شاری هەولێر ئامادەی بوون, هەروەها ئەم پێشەنگایە كەلە لە گەلەری لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان سازكرا تێیدا كۆمەڵێك تابلۆی دكتۆر فەرهاد پیرباڵ نمایشكران .
Top