ڕێگایەكی وشكانی و ئاوی لە یەك شوێندا

ڕێگایەكی وشكانی و ئاوی لە یەك شوێندا
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان باڵەخانەی بەرز و پڕۆژەی گەورە دەبینرێت, بەڵام ئەمەش بەس نییە بۆ سەركەوتن لە كارەكان, چونكە ئەندازیارەكان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ ئەوەی لەپاڵ ئامانجەكەیان ئەنجامیكی دیكەش بەدەست بهێنن كە سوودێكی هەبێت .

ئەمە یەكێكە لە شەقامەكانی وڵاتی هۆڵەندا, كە بریتییە لە تونێلێك ئۆتۆمبێلی پێدا تێدەپەڕێت و لەسەرەوەشی ڕێگایەكی ئاوییەو بەلەمی چارۆكەدار و هەندێ كەشتی قەبارە بچووك دەتوانن بەوێدا هاتوچۆ بكەن, كە وەكو پردێكی ئاوی دەردەكەوێت .

كردنەوەی ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2002 , كاتێك ئەندازیارەكان بیریان لەوە كردەوە كە درووستكردنی ڕێگای ئۆتۆمبێلەكان نەبێتە بەربەست بۆ ڕێگای بەلەم و كەشتییەكان, بەمەش ئەندازیارەكان هەستان بە درووستكردنی ڕێگایەكی ووشكانی بۆ ئۆتۆمبێلەكان لە شێوەی تونێل و ڕێگایەكی ئاوی لە بەشی سەرەوەی ڕێگا ووشكانییەكە, بە درێژایی 25مەترو پانی 19 مەتر, هەروەها قوڵایی ئەم پردە ئاوییە 3 مەترە, كە بەمەش بەلەمە چارۆكەدارەكان لە جوڵەیان نەوەستان و ڕێگایان بە كراوەیی مایەوە .
Top