پەرتووکی (ژیان لە تابلۆدا) چاپ و بڵاو کرایەوە

پەرتووکی (ژیان لە تابلۆدا) چاپ و بڵاو کرایەوە
نووسەر و هونەرمەند سەربەست عەبدولڕەحمان تابلۆ ھونەرییەکانی خۆی لە پەرتووکێکدا بە شێوەی ئەلبوومی وێنەیی چاپ و بڵاو کردەوە.

لەو بارەیەوە سەربەست عەبدولڕەحمان، نووسەر و ئامادەکاری کتێبەکە ڕایگەیاند: "ئەو کتێبە کە بە شێوەی ئەلبوومە‌ و لە چاپخانەی کەمال لە شاری سلێمانی چاپ کراوە، پێکھاتووە لە ٦٠ تابلۆی ڕەنگاوڕەنگ بە قەبارەی( 4 A) کە خۆم دروستم کردوون".

سەربەست عەبدولڕەحمان گوتیشی: "بۆ ھەر تابلۆیەکی ناو ئەلبوومەکە زانیاری دەربارەی ڕووبەری تابلۆکە و ئەو بابەتەی بۆی کێشراوە، یان ڕووداو‌ی بابەتەکەم بە وردی باس کردووە، تابلۆکانیش ھەندێکیان مێژوویین و ھەندێکیشیان پیشەی لەبیرکراون، ھەندێکیش گوزارشت لە ھۆنراوەن و و ھەندێکیشیان ڕووداوی گرنگن کە کەم کەس ئاگای لێیان بوووە".

نووسەری ئەو کتێبە باسی لەوەش کرد: "بەھۆی ئەوەی تابلۆ زمانێکی جیھانییە و ھەموو مرۆڤێک لێی تێ دەگات و ھونەرێکی زیندووە و ھەمیشە لە نمایش دەکرێت، بۆیە پێویستیمان بە مۆزەخانەیەکی تایبەت بەو جۆرەت تابلۆیانە ھەیە".

سەربەست عەبدولرەحمان، ئەوە دووەمین کتێبیەتی چاپی بکات و بەدەر لەوەش لە کێشانی تابلۆ بەردەوام بووە و بەشداریی چەند پێشانگایەکیشی کردووە.

basnews
Top