شاناز زاهیر گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە

شاناز زاهیر گۆرانییەكی نوێی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/12/2020 خانمە گۆرانبێژی كورد (شاناز زاهیر) دوای گۆرانی (فڕین) بەرهەمێكی دیكەی بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

گۆرانی (دەرفەت) كە نوێترین بەرهەمی گۆرانی شانازەو دووەم گۆرانییە لەو ئەلبۆمە گۆرانییەی كە هێشتا كاری لەسەر دەكات, گۆرنیبێژ "نەوید زەردی" مێلۆدییەكەی ئامادە كردووەو "مازیار فایەق" تێكستەكەی نووسیوەو "ماجید كازمی" كاری میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییەكە ئەنجامداوە .

شایەنی باسە..شاناز زاهیر كە پێشتر بە (لۆكە) دەناسرا, بەم دواییە ناوی (شاناز)ی وەكو ناوێكی هونەری دەستنیشانكرد, لە چەند هەفتەی ڕابردوو گۆرانییەكی بڵاوكردەوە بەناوی(فڕین) كە ئەویش یەكەم گۆرانی بوو لە ئەلبۆمە نوێیەكەی كە بەهاوكاری نەوید زەردی و چەند میوزیكژەن و شاعیرێك كار لەسەر درووستكردنی دەكات .
Top