سەلما حایك دەربارەی جوانییەكەی چی دەڵێت
سەلمای حایك كە بە جوانییە سەرنجڕاكێشی ناسراوە، لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: «من دەزانم كە خەڵك پێیان وایە من جوانم، بەڵام هیچ كاتێك هەوڵم نەداوە وەك پێویست جوان بم، یان هەوڵی خۆجوانكردن بدەم، هەرچەندە دەتوانم بە ئەنجامدانی وەرزشی زیاتر و دووركەوتنەوە لە خواردنی شیرینی و خواردنەوە كهولییەكان زیاتر لە ئێستاش جوانبم، هەروەها لە توانامدا هەیە هەوڵی زیاتر بدەم، بەڵام هیچ كاتێك لە ژیاندا جوانی و خۆجوانكردن لە كارە پێشینەكانی من نەبووە، ئەگەرچی پێموایە گرنگ و پێویستیشە».
سەلما ئامۆژگاری ئەو كەسانەی كرد كە لە ژیاندا كامەران و دڵخۆش نین و لە شێوە و روخساری خۆیان رازی نین، لەوبارەیەشەوە دەڵێت: « بۆ ئەوەی بگەنە ئامانجەكانتان لە ژیاندا، پێویستە بە روخساری خۆتان رازی بن و تەقەبولی بكەن و خۆشتان زۆر خۆش بوێ، بێ ئەوەی گوێ بە قسەی كەسانی دیكە بدەن».
سەرچاوە: البوابە