محه‌مه‌د حوسێن: به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانم دوای نه‌مانی كۆرۆنا بڵاو ده‌كه‌مه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حوسێن ڕایگه‌یاند: "چه‌ند به‌رهه‌مێكی نوێم ئاماده كردووه، به‌ڵام هه‌ڵمگرتووه بۆ دوای نه‌مانی كۆرۆنا، نامه‌وێت له‌و بارودۆخه ته‌ندروستییه به‌رهه‌می نوێ بڵاو بكه‌مه‌وه".
گوتیشی: "هیوادارم بتوانم له ساڵی داهاتوودا له كات و ساتێكی خۆشدا به‌رهه‌مه‌كانم بڵاو بكه‌مه‌وه".
محه‌مه‌د حوسێن خه‌ڵكی كه‌ركووكه و له كه‌نه‌دا ده‌ژى، به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی زیاتر به‌شێوه‌ی شاد و ههڵپهركێییه، خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه.
basnews