چیتر مەی عزەدین دەرناكەوێت
هەواڵی ئەم بڕیارەی لەكاتێكدا بڵاو بوویەوە كاتێك بەشێك لە ستافی زنجیرە درامای (خيط حرير) لە ستۆدیۆی كەناڵی (one) ئامادەبوون لەوانەش دەرهێنەر (ئیبراهیم فەخرەدین) و نووسەر (محەمەد سلێمان) و خانمەهونەرمەندی بەئەزموون (سەوسەن بەدر) و (هنادی مهنا), بەڵام مەی عزەدین وەكو پاڵەوانی ئەو زنجیرەیە ئامادەنەبوو و نامەیەكی بۆ پێشكەشكاری بەرنامەكە ناردو پێی ڕاگەیاند كە ئەو دوور دەكەوێتەوەو چیتر بەشداری لە چاوپێكەوتن و دیداری تەلەفزیۆنی ناكات, هەر لە دوای خوێندنەوەی نامەكە پێشكەشكارەكە ئاماژەی بەوەدا كە ئەوە ژیانی تایبەتی خۆیەتی و ئەو بڕیارەی مایەی ڕێزگرتنە, هەروەها هیوای بۆ خواست كە ئەو دووركەوتنەوەی درێژە نەكێشێت .