پلانێکی ستراتیژیی سێ ساڵە بۆ پێشخستنی کتێبخانە حکوومیەکان دادەنرێت

پلانێکی ستراتیژیی سێ ساڵە بۆ پێشخستنی کتێبخانە حکوومیەکان دادەنرێت
بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستنی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنەوە و گەشەکردنی جیهانی کتیب، پڵانێکی سێ ستراتیژیی ساڵەیان بۆ پێشخستنی کتێبخانە حکوومییەکان داڕشتووە.

دیار عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان ڕایگەیاند: "لەو پلانە ستراتیژییەدا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ دامانڕشتووە، دەمانەوێت لەڕووی بینا و پێویستی و گەشەکردن و زیادکردنی ئاستی خوێندنەوەی کتێبەوە پێشڤەچوون بەدەست بێنین، هەروەها پەیوندیی نووسەر و خوێنەر بەهێزتر بکەین".

دیار عەزیز گوتیشی: "یەکێکیکی دی لە بڕگەکانی پلانەکە ئەوەیە، کە بەهۆی پێشکەوتنی ئاستی تەکنەلۆژیاو ئینتەرنێتەوە دەمانەوێت کتێبخانەکان حکوومییەکان بە ئەلیکترۆنی بکەین بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانترین شێواز و کەمترین کات دەستی بەو پەرتووکانە بگات کە دەیەوێ بیانخوێنێتەوە، هاوکات پێداچوونەوە بە کتێبخانەی قوتابخانەکانیش لەبەرچاو گیراوە".

بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانەکان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە هەرێمی کوردستان ۹۲ کتێبخانەی حکوومی هەیە و هەر شوێنێکیش داوای کردنەوەی کتێبخانە بکات، زۆرترین پشتیوانی و ئاسانکاریی بۆ دەکەین".

basnews
Top