كوردێك لە چین كتێبێكی بە زمانی چینی لەسەر كورد بڵاوكردەوە
زانست عوسمان كە گەنجێكی كوردەو لە تایوان دەژێ, كتێبێكی بە زمانی چینی لەسەر كورد بەناوی(جەربەزەیی گەلی كورد) بڵاوكردەوە, ئەم كتێبە مێژوویی و سیاسی و لەهەمان كاتیشدا چیرۆكییەو باس لەو ڕووداوانە دەكات كەبەسەر گەلی كورد هاتوون بە درێژایی مێژوو, وەك جەنگ و ئەنفال و كیمیاباران و هەتا ئەم ڕووداوانەی كە بەم دواییە ڕوویاندا لە ئەنجامی شەڕو هێرشەكانی داعش .