شاناز ڤیدیۆ كلیپی (فڕین)ی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ پێنج شەممە 3/12/2020 شاناز زاهیر گۆرانی(فڕین)ی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە ئەمەش تراكێكە لەو ئەلبۆمە گۆرانییەی كە هێشتا بڵاوی نەكردووەتەوە, "مەجید كازمی" كاری میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە, هەروەها ئاوازی ئەم گۆرانییە لەلایەن گۆرانیبێژ "نەوید زەردی" ئامادەكراوەو "ڕەنج سەنگاوی" تێكستەكەی نووسیوە .
لۆكە زاهیر كە بەم دواییە ناوی خۆی گۆڕی بۆ "شاناز", لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ڕایگەیاند كە ئەو دوو ناوە لەلایەن خێزانەكەیەوە پێی بەخشراوەو خۆی بەباشی زانی كە "شاناز" ببێتە ناوە هونەرییەكەی و هەر بە شاناز بانگ بكرێت, هەر لەو پۆستەدا بەهەوادارانی ڕاگەیاند كە بەهاوكاری گۆرانیبێژ نەوید زەردی كار لەسەر ئامادەكردنی ئەلبۆمێكی گۆرانی دەكات .