تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەكانی هەولێر خۆی بۆ فێستیڤاڵی وەرزی ئامادە دەكات
لەو بارەیەوە، بهدر ههولێرى، بەرپرسی بەشی كەلەپوور و هونەرە میللییەكانی هەولێر ڕایگەیاند: "تیپی نەتەوەیی هونەرە میللییەكانی هەولێر، ئێستا خۆی بۆ فێستیڤاڵی وەرزی ئامادە دەكات، كە بەو بۆنەیەشەوە چەندین چالاكیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات".
گوتیشی: "چالاكییەكان بریتین لە تابۆلی بەهار/ مەشق و دیزاین و سیناریۆی (هیمداد لەشكری عەزیز) و ئامادەكردن و دابەشكردنی موزیك (بەدر هەولێری) و گوتنی گۆرانی (كەریم گوڵانی) و (مەحموود محەمەد)".
بەدر هەولێری دەشڵێت: "چالاكییەكی دیكه بریتییە لە تابلۆی گۆڤەند/ مەشق و دیزاین و سیناریۆی (هیمداد لەشكری عەزیز) و ئامادەكردن و دابەشكردنی موزیك (بەدر هەولێری) و گوتنی (عەباس عاشق)".
روونیشی كردەوە كە چالاكیی سێیەم، پێك هاتووە لە تابلۆی كارمامز/ مەشق و دیزاین و سیناریۆی (هاشم عەبدوڵڵا حەمەدەمین)، ئامادەكردن و دابەشكردنی موزیك (بەدر هەولێری) و گوتنی گۆرانی (كەریم گوڵانی و مەحموود محەمەد).
basnews