"بەكرێگیراوی سپی" بەشداری لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی گۆڵفی ئیمارات دەكات

فیلمی دیكۆمێنتی "بەكرێگیراوی سپی" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (تەها كەریمی) بەشداری لە پێنجەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گۆڵف" لە وڵاتی ئیمارات دەكات.
بە پێی راپۆرتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "بەكرێگیراوی سپی"، فیلمی دیكۆمێنتی "بەكرێگیراوی سپی" لە دەرهێنانی (تەها كەریمی) لە یەكەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا و بە ئامادەبوونی ئەم سینەماكارە بانەییە لە بەشی پێشبڕكێی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گۆڵف" لە وڵاتی ئیمارات دەچێتە سەر پەردەی سینەما.
ئەم فیستیڤاڵە بە نمایشی كۆمەڵێك فیلمی بڵندی سینەمایی و دیكۆمێنتاری، كورتە فیلمەكانی چیرۆكی، ئەنیمەیشێن، ئەزموونی و دیكۆمێنتی لە دەرهێنەرەكانی وڵاتانانی ناوچەكە لە چەندین بەشی پێشبڕكێی و دەرەوەی پێشبأكێدا لە رۆژانی 10 تا 16ی ئەپریلی 2012 بە بەرپرسیاری (مەسعوود ئەمروڵڵا) لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت.
ئەندامانی لێژنەی دادوەری پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گۆڵف" بریتین لە: (جەواد ئەلئەسدی) دەرهێنەر لە عێراق، (عەبدوڵڵا ئەلئەیاف) فیلمساز لە عەرەبستان، (جەماڵ مەتەر) دەرهێنەر لە كوەیت، (جۆكا پیكالاكسۆ) رخنەگر و ئەندامی ئاكادیمیای فیلمی ئەورووپا، (عیسام زەكەریا) رۆژنامەنووس و توێژەری سینەما لە میسر و (جەماڵ سەلیم) بەرپرسی دەزگاكانی راگەیاندن لە ئیمارات.
كۆمپانیای سینەمایی "ستاك فیلمی سنە" بە بەرپرسیاری سینەماكاری كورد (سەتار چەمەنی گوڵ) و خاتوو (ڤیدا ساڵحی) كە فیلمی دیكۆمێنتی "بەكرێگیراوی سپی" لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە، بە 5 فیلمی دیكە لە سینەماكارانی كورد و ئێرانی لە بازاری فیلمی پێنجەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گۆڵف" ئامادەدەبێت، لەوانە: كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی (جەلال ساعیدپەنا) لە شاری سنە، كورتە فیلمی "رۆیشتن" لە دەرهێنانی (سالم سەڵەواتی) لە شاری سنە، كورتە فیلمی "داڵیا" لە دەرهێنانی (شاخەوان عەبدوڵڵا) لە شاری سلێمانی، كورتە فیلمی "ئاوێنە" لە دەرهێنانی (هەوراز محەمەد) لە شاری سلێمانی و كورتە فیلمی "ئەو" لە دەرهێنانی (مورتەزا سەبزقەبا) لە شاری تاران.
فیلمی دیكۆمێنتی "بەكرێگیراوی سپی" گێأانەوەی پیاوێكی جێی رامانە بە ناوی (سەعید جاف) كە لە عەمەلیاتی بنبأكردنی كوردەكانی عێراق بە ناوی "ئەنفال" لە لایەن رژێمی بەعسەوە بە سەرۆكایەتی (سەدام حوسێن)؛ فەرماندەی یەكێك لە لەشكرەكان بووە. ئەو لەو بأوایەدایە كە گیانی هەزاران كەسی لە مردن رزگار كردووە و ئێستا خۆی بە بێ تاوان دەزانێت.
(سەعید جاف) لە دیكۆمێنتی "بەكرێگیراوی سپی"دا بە كامێرایەكی ڤیدیۆیی سەردانی گوندەكانی ناوچەی بادینان لە هەرێمی كوردستان دەكات و یەك بە یەك، شاهیدەكانی خۆی دەبینێتەوە؛ ئەوان لە بەرانبەری كامێراكەی خۆی دادەنێت و لە چۆنییەتی رزگاربوونیان پرسیار دەكات.
دیكۆمێنتی بڵندی 66 خولەكی "بەكرێگیراوی سپی" كە دوای كورتە فیلمەكانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی"، "نەوت شێرپەنجەی شارەكەم" و فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل"، نوێترین بەرهەمی (تەها كەریمی) دێتەئەژماردن، ساڵی پار بە هاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ـ بەأێوەبەرایەتی سینەمایی سلێمانی، بە كامێرای وێنەگری لاوی كورد (سەركێو مسگەری) لە هەرێمی كوردستان وێنەگیراوە.
هەروەها (ئارش رەسافی) ـ مۆنتاژ، (عەلی وەفایی) ـ دەنگهەڵگر، (ئەوین شەریفی) ـ وێنەگری فۆتۆگراف، (عومەر محەمەد) ـ راوێژكار، (عەبدولرەحمان محەمەد) ـ بەرپرسی بەرهەم، (حوسێن هۆمایوونفەر) ـ بەرپرسی پلان، (مەنسوور جیهانی) و (مەنووچێهر جیهانی) ـ بەأێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتیی ئەم فیلمەبوون و هەروەها ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیكۆمێنتی و ئەزموونی ئێرانیش بەرهەمهێنەری ئەم فیلمەی لە ئەستۆدابووە.
Top