نانسی ئەفیونی:هەر خەریكی سەما كردن دەبم

نانسی ئەفیونی:هەر خەریكی سەما كردن دەبم
خانمە هونەرمەندی لوبنانی نانسی ئەفیونی ئامادەیە لەهەموو كلیپەكانیدا سەما بكات و مامۆستایەكی تایبەتی سەمای گرتووە بۆ ئەوەی فێری بكات.
لەمبارەیەوە نانسی وتی: من زۆر جیاواز دەبم لەمیریام فارس، چونكە سەمای میریام سەمایەكی ڕۆژهەڵاتییە، كەچی من جاز و هیپ هۆپ پێشكەش دەكەم، هەروەها من بیر لەوە دەكەمە شتێكی ڕۆژهەڵاتی و ڕۆژئاوایی تێكەڵ پێشكەش بكەم، ئەمەش مانای ئەوە نییە كە ڕوو لەتەقلید بكەم و بەهیچ شێوەیەكیش بیر لەوە ناكەمەوە.
نانسی ئەفیونی لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (ئۆسكار) وتی: ئێستا 5 گۆرانی نوێم هەیە بۆ بڵاوكردنەوە لەگەڵ گۆرانییەكی كۆنی ئوم كەلسوم، نانسی زیاتر وتی: من هیچ گرنگی بەبیروڕای خەڵك نادەم و چی دەڵێن دەربارەی من ئەوا ئازادن، چونكە تەنیا كارەكانی خۆم لای من گرنگن.
Top