هاساوی ڕۆژانە دوو سێو دەخوات

هاساوی ڕۆژانە دوو سێو دەخوات
لەپێناو بەشداری كردنی لەفیلمی (بێ نەوایان)، كچە ئەكتەری جیهانی ئان هاساوای بڕیاریدا كێشی لەشی دابەزێنێت بۆ ئەوەی دەرهێنەر ڕۆڵەكەی پێبسپێرێت و هیچ ئەكتەرێكی دیكە لەشوێنی ئەو دانەنرێت.
بۆ ئەم مەبەستە ئان بڕیاریداوە ڕۆژانە 500 كالۆری لە لەشی كەمبكاتەوە، ئەویش لەسەر داوای بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە كە داوایان لێیكردووە لەماوەی 20 ڕۆژدا پێویستە 7 كیلۆگرام لەكێشی لەشی كەم بكاتەوە، هەر بۆیە ئێستا ڕۆژانە تەنیا دوو سێو دەخوات و پشكنینی بەردەوام ئەنجام دەدات بۆئەوەی كاریگەری لەسەر تەندروستی نەكات.
شایەنی وتنە لەفیلمی (بێ نەوایان) ئان ڕۆڵی (فانتین) داپیرەی كۆزیت دەبینێت و تۆم هۆبری دەرهێنەری دەیەوێ ئان بەلاوازی دەركەوێ نەك بەقەڵەوی بەتایبەتی لەدیمەنی مردنی (فانتین)دا.
Top