سامو زین دوو كۆنسێرت له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات

سامو زین دوو كۆنسێرت له‌ هه‌ولێر ساز ده‌كات
به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كلۆ بۆ كاری هونه‌رى رایگه‌یاند هه‌فته‌ى داهاتوو هونه‌رمه‌ندی ئه‌ستێره‌ى عه‌ره‌ب سامو زین سه‌ردانى پایته‌ختی كوردستان ده‌كات به‌ مه‌به‌ستی گێرِانی دوو كۆنسێراتی تایبه‌ت.

زه‌ینه‌ب شێخ زاده‌ به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كلۆ له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند" رۆژى 26ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌ستێره‌ى گۆرانی بێژانی عه‌ره‌ب سامو زین ده‌گاته‌ شارى هه‌ولێر بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووى عێراق دوو كۆنسێرت ساز ده‌كات بۆ هه‌وادارانی به‌سپۆنسه‌رایه‌تی كۆمپانیاى به‌رلین بۆ كه‌لوپه‌ل و پێداویستی جوانكاریی".

شێخ زاده‌ گوتیشی" سامو زین له‌ رۆژى گه‌یشتنی بۆ شارى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانى تایبه‌ت له‌ كاتژمێر 4ونیو له‌ هۆتێل رۆتانا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن ساز ده‌كات، هه‌روه‌ها شه‌وه‌كه‌ى له‌ دواى كاتژمێر 8ونیو سه‌ردانى ماجیدی مۆل ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێ نوێترین سیدی و وێنه‌ى خۆى به‌واژووى خۆى پێشكه‌ش به‌هه‌وادارانی بكات ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ى هه‌وادارانی ده‌توانن وێنه‌ى یادگاریی له‌گه‌ڵ بگرن".

له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى كۆنسێرته‌كانه‌وه‌ به‌رِێوه‌به‌رى كۆمپانیاى كلۆ جه‌ختی كرده‌وه‌" رۆژى 27ی ئه‌م مانگه‌ یه‌كه‌مین كۆنسێرتی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ ده‌بێت له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵلاَ كه‌ ته‌نها شوێنی 1500 كه‌س بچنه‌ ژووره‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆنسێرتی دووه‌می سامو زین رۆژى 28ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت له‌ هۆتێل رۆتانا كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌خێزانان و شوێنی 300 كه‌س ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مه‌ جیا له‌وه‌ى له‌م ئاهه‌نگه‌ ژه‌می ئێواره‌ و چه‌ندین دیاریی دابین كراوه‌".

هونه‌رمه‌ند سامو زین به‌رِه‌گه‌ز خه‌ڵكی ولاَتی سووریایه‌ و تا ئێستا 7 ئه‌لبوومی گۆرانی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.

هه‌ژى گۆتنه‌ كۆمپانیاى كلۆ كه‌ كاریی تایبه‌ت ده‌كات له‌ بوارى هونه‌رى له‌ كۆتایی ساڵی 2011 دا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژووى عێراق توانى كچه‌ هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب نانسی عه‌جره‌م بهێنێته‌ كوردستان و ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ به‌رِێوه‌به‌رێت كه‌ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له‌سه‌ر گۆرِه‌پانی هونه‌رى ولاَتانى عه‌ره‌ب.

هه‌ولێر / محه‌مه‌د كارێزی
Top