سینەماكارانی كورد لە فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستان سەركەوتنیان بەدەستهێنا

سینەماكارانی كورد لە فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستان سەركەوتنیان بەدەستهێنا
فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل" لە دەرهێنانی (تەها كەریمی) و كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی (جەلال ساعیدپەنا) خەڵاتە سەرەكییەكانی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیجیتاڵی هێندستانیان بەدەستهێنا.
بە پێی راپۆڕتی راگەیاندنی گشتیی فیلمی "كوێستانی قەندیل"، فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل" لە دەرهێنانی سینەماكاری لاوی كورد (تەها كەریمی) كە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ـ بەأێوەبەرایەتی سینەمایی سلێمانییە لە دوازدەیەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕكێی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیجیتاڵی هێندستان نمایشكرا و توانی خەڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینەمایی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.
هەروەها كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (جەلال ساعیدپەنا) لە بەشی پێشبڕكێی ئەم فیستیڤاڵە، نمایشكرا و خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی پێبەخشرا.
(تەها كەریمی) سینەماكاری لاوی بانەیی بە هۆی سەرقاڵ بوون بە سازكردنی نوێترین بەرهەمی سینەمایی خۆیەوە نەیتوانی لە فیستیڤاڵی دیجیتاڵی هێندستاندا ئامادەبێت و سینەماكاری سنەیی (جەلال ساعیدپەنا) خەڵاتەكەی خۆی و دەرهێنەری فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل"ی لە دەستەكانی ئەندامانی لێژنەی دادوەری فیستیڤاڵ وەرگرت.
فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیجیتاڵی هێندستان، بە نمایش كردنی 50 كورتە فیلم و فیلمی بڵندی سینەمایی لە دەرهێنەرەكانی 44 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبِڕكێی و دەرەوەی پێشبڕكێی لە رۆژانی 9 تا 15ی مارسی 2012 لە شاری دێهلی وڵاتی هێندستان بەڕێوەچوو. لەم فیستیڤاڵەدا هەروەها چەندین سیمینار و كارگەی فێركاری فیلمسازی لەسەر سینەمای كورت و بڵند سازكرا.
كۆمپانیای سینەمایی "ستاك فیلمی سنە" بە بەرپرسیاری هونەرمەندی كورد (سەتار چەمەنی گوڵ) كە فیلمی سینەمایی "كوێستانی قەندیل" و كورتە فیلمی "دەنگی باران" لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتی بڵاودەكاتەوە، بە فیلمی سینەمایی "شەوی حیساب" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (حوسێن سێوەدین) و كورتە فیلمەكانی "رۆیشتن" لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد (سالم سەڵەواتی) و "بنەماڵەی سالم" لە دەرهێنانی (ئەمیر حوسێن تورابی) لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی دیجیتاڵی هێندستان ئامادەبوو.
"كوێستانی قەندیل" لە یەكەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە رۆژانی 1 تا 9ی ئۆكتۆبری 2010 لە 15مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئۆرێنس" OURENSE لە شاری ئۆرێنس لە وڵاتی ئیسپانیا نمایشكرا و توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم فیستیڤاڵە بەدەستبێنێت.
"كوێستانی قەندیل" لە وێنەگرتنی هونەرمەندی كرماشانی (كەیوان یۆسفی) لە وەرزی پاییزی ساڵی 2008 و لە سەرەتای وەرزی زستانی 2009 بە ماوەی سێ مانگ لە ناوچەی "قەرەداغ" سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی كوردستان وێنەگیراوە و هەڵبژاردەیەك لە ئەكتەرەكانی كوردستانی عێراق، كوردستانی ئێران، كوردستانی توركیا و عێراق تیایدا رۆڵیان بینیوە.
لەم فیلمەدا شانۆكاری كورد دكتۆر "قوتبەدین سادقی"، گۆرانیبێژی دەنگخۆش و ناوداری كورد "عەینەدین مەریوانی"، "جۆمەرد قارەمان" گۆرانیبێژی دەنگخۆش و پەنجەزێأینی دیوان كە خەڵكی باكووری كوردستانە و ئێستا دانیشتووی شاری كۆڵنە لە وڵاتی ئەڵمانیا، هونەرمەندی شێوەكاری عێراقی خاتوو "لمیا حوسێن" و هەروەها ئەكتەری بەئەزموونی كورد (كامران رەئووف) رۆڵی سەرەكی دەبینن.
هەروەها (تاهیر پیشوایی) ـ دەنگهەڵگر، (محەمەد رەزا وەتەندووست) ـ مونتاژ، (فەردین خەلعەتبەری) ـ موزیك، (حوسێن مەهدەوی) ـ دەنگدانەر، (ئەوین شەریفی) و (ئومێد كەیمی) ـ وێنەگرانی فۆتۆگراف، (مەنسوور جیهانی) و (مەنووچێهر جیهانی) ـ بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی گشتی و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ـ بەڕێوەبەرایەتی سینەمایی سلێمانی وەكوو بەرهەمهێنەر، لەگەڵ ئەم فیلمە هاوكاریان كردووە.
"كوێستانی قەندیل" یەكەمین بەرهەمی بڵندی سینەمایی (تەها كەریمی) دوای كورتە فیلمەكانی "زریان"، "سنووری ژیان"، "كوێستانی سپی" و "نەوت شێرپەنجەی شارەكەم"ە تاكوو ئێستا لە 12 فیستیڤاڵ لە ئاستی جیهاندا نمایشكراوە، لەوانە: چل و یەكەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "گوا" لە وڵاتی هێندستان، نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "چاوی سێیەم" لە شاری بەمبای لە وڵاتی هێندستان، حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دوبەی" لە وڵاتی ئیمارات، نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تیرانا" لە وڵاتی ئاڵبانی، دەیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "ئیستانبوول" لە وڵاتی توركیا، فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلم گەلی عەرەبی لە شاری ئامستردام لە وڵاتی هۆڵەندا، حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا و چەندین فیستیڤاڵی دیكە.
كورتە فیلمی "دەنگی باران" دوایین بەرهەمی (جەلال ساعیدپەنا)یە، كە تاكوو ئێستا لە فیستیڤاڵی جۆراوجۆری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی نمایشكراوە و چەندین خەڵاتی گرینگیشی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی باشترین فیلم لە بەشی پێشبأكێی "ئاسیا" لە 28مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی "تاران" لە وڵاتی ئێران، خەڵاتی باشترین كورتە فیلمی چیرۆكی لە نۆیەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "تیرانا" لە وڵاتی ئاڵبانی، خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەری حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "لەندەن" لە وڵاتی بەریتانیا، خەڵاتی سەرەكی و هێلكەی زێأینی شەشەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "دهۆك ـ بەرڵین" لە شاری دهۆك لە هەرێمی كوردستان، خەڵاتی ئاسكی زێأین، دیپڵۆمای فەخری و خەڵاتی نەقدی چوارەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "سلێمانی" لە شاری سلێمانی لە هەرێمی كوردستان، رێزنراو لە بەشی "پەرەپێدان بە كەلەپووری شارۆمەندی" لە 41مین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "روشد" لە وڵاتی ئێران و چەندین فیستیڤاڵی دیكە.
(فەرشید گەوێڵی) لە ئەكتەرە باشەكانی كوردستانی ئێران و هونەرمەندی منداڵ (مووسا فەیزی) لەم فیلمە 26 خولەكییەدا رۆڵیان بینیوە. هەروەها (ئەمیر عەلی وەیسی) ـ وێنەگر، (عەلیرەزا مورادی) ـ رووناكی، (كامبیز عەأشی) ـ بەرپرسی بەرهەم، (فەرید سەداقات) ـ دەنگهەڵگر، (لوقمان سوخەنوەر) ـ مونتاژ، (كەیوان یۆسیفی) ـ رووناكی، (مەنسوور جیهانی) و (مەنووچێهر جیهانی) بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتی و ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیكۆمێنتی و ئەزموونی ئێران وەكو بەرهەمهێنەر، لەگەڵ ئەم فیلمە هاوكاریان كردووە.
Top