شەهاب زەنگەنە تاوانبارە

شەهاب زەنگەنە تاوانبارە
شاعیری لاو (شەهاب زەنگەنە) پێی ڕاگەیاندین "لەم ڕۆژانەی داهاتوو یەكەم بەرهەمی شیعری خۆم بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بە ناوی (تاوانبارم) بڵاودەكەمەوە. (تاوانبارم) یەكێكە لە تازەترین بەرهەمە شیعریەكانی خۆم، كەوا بە شێوەیەكی سەردەمیان لە لایەن (ڕێناس كورداخ) لە ستۆدیۆ (ڕۆژ) كاری میوزیكی بۆ ئەنجام دراوە، هیوادارم ئەم بەرهەمە بە دڵی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بێت، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەك".
لە بارەی كاری كلیپیشەوە، سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنان (سامی سەباح)، مۆنتاژ (كاروان زامدار)، یاریدەدەری دەهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناكی (ڕەوەند ئەمجەد)، جلوبەرگ و میكیاژ و بەڕێوبەری بەرهەمهێنان (ئالان نەجات)، نواندن (پەرژین تەلیم، ئاسۆ سالار)، هاوكاران (هەرێم جەمال، محمد حەسەن، ئەندام جەمال)، زۆر سوپاس بۆ (تەلەفزیۆنی میدیالاند، هۆتێلی ڕۆتەردام، ئەرسەلان كەریم) كە هاوكاربوونە لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپە. هونەرمەند خۆیی هەڵساوە بە بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە.


فۆتۆ: سامی سەباح
Top