سكارلێت باس لەئابڕو بردنەكەی خۆی دەكات

سكارلێت باس لەئابڕو بردنەكەی خۆی دەكات
ساڵی پار لەڕێگای چەند كەسێكەوە مۆبایلی سكارلێت جوهانسنی كچە ئەكتەری ئەمریكی هاك كرا و ژمارەیەك وێنەی ڕووتی بڵاوكرایەوە ئەمەش كاریگەرییەكی زۆری لەسەر سكارلێت هەبوو.
لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (Stylist) بەم شێوەیە باسی بڵاوكردنەوەی وێنەكانی كرد و گوتی: هەستێكی زۆر ناخۆش و ترسناك بوو بۆ من، هەستم كرد پێشێلی ئازادی تاكە كەسی من كراوە و تا ئەو كات هەستم بەلاوازی خۆم نەدەكرد، بەڵام ئێستا لەهەموو لایەك زۆر بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە دەكات و ئاگاداری هەنگاوەكانی خۆیەتی، سكارلێت هەر سەبارەت بەم ڕووداوە دەڵێ: بۆ ماوەیەك هەستم دەكرد كە كەسێكی زۆر نزیكی من هەستاوە بەبڵاوكردنەوەی وێنەكانم، بۆیە لەهەموو هاوڕێكانم بەگومان بووم تەنانەت ئەوانەی 20 ساڵ بوو هاوڕێم بوون و لەخۆم دەپرسی دەبێ ئەو كەسە كێ بێ كە لەپشتەوە خەنجەری لێداوم.
Top