جۆلیا حەز دەكات منداڵـەكانی بترسێنێت

جۆلیا حەز دەكات منداڵـەكانی بترسێنێت
خانمە ئەستێرەی سینەمایی جۆلیا ڕۆبیرتس ڕایگەیاند كە زۆر حەز دەكات بەگاڵتەجاڕییەوە منداڵەكانی خۆی بترسێنێت، هەرچەندە زۆر هەست بەخۆشی ناكەن كاتێك دەیانترسێنم.
جۆلیای تەمەن 44 ساڵ لەبەرنامەیەكی جەماوەر لەگەڵ بێژەری بەناوبانگی ئەمریكی ئیلین دیجینیریز لەنیویۆڕك گوتی: كاتێك منداڵەكان دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە و نازانن من لەكوێم خۆم دەشارمەوە دواتر لەناكاو بەسەریان دەقیژێنم، بەڵام ئیلین تۆڵەی منداڵەكانی لەجۆلیا كردەوە كاتێك خۆی لەشوێنی هەڵگرتنی جلوبەرگەكان شاردەوە ئەمەش بووە ترسی جۆلیا و زۆر بەبەرزی قیژاندی، شایەنی وتنە ئێستا جۆلیا ڕۆڵی شاژنێكی خراپەكار دەبینێت لەفیلمێكی نوێ كە باس لەچیرۆكێكی ئەفسانەیی دەكات و بەشێكی لە كەلتووری كۆنی ئەڵمانی وەرگیراوە و لەلایەن هەردوو برا جریم نووسراوەتەوە.
Top