گەڕانەوەی ڕەزان ئاسان نییە

گەڕانەوەی ڕەزان ئاسان نییە
كەناڵی(الحیاە) لەبەیاننامەیەكدا ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەگەڕانەوەی ڕەزان مەغریبی پێشكەشكار دەكەن بۆ دووبارە پێشكەشكردنەوەی بەرنامەكەی دوای وەستانی بەرنامەكەی بەر لەساڵێك.
پێویستە بوترێت بەر لەماوەیەك بەیاننامەیەك لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە بەناوی موعتەز سەڵاحەدین ڕاوێژكاری ڕاگەیاندنی كەناڵی ناوبراو بڵاوكرایەوە گوایە دووبارە ڕەزان مەغریبی دەگەڕێتەوە بۆ كەناڵەكە و بەرنامەكەی خۆی پێشكەش دەكاتەوە، بەڵام موعتەز ئەم هەواڵەی بەدرۆ خستەوە و ڕاشیگەیاند كە ڕێوشوێنی یاسایی دژی ئەو كەسە دەگرینە بەر، لەبەیاننامە ساختەكەدا هاتبوو كە دووبارە ڕەزان مەغریبی دەگەڕێتەوە بۆ پێشكەش كردنی بەرنامەكانی شان بەشانی جۆرج قرداحی و ڕۆلا سەعد.
شایەنی باسە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكی سێكسی ڕەزان مەغریبی كاریگەرییەكی دەروونی لەسەر ڕەزان دروستكرد بەجۆرێك لەهەموو چالاكییەكان دووركەوتۆتەوە و بەرنامە تایبەتییەكەی لەكەناڵی (الحیاە) ڕاگیرا.
Top