سەلما: مێردەكەم قەدرم دەگرێت

سەلما: مێردەكەم قەدرم دەگرێت
سەلما حایكی ئەستێرەی سینەمایی جیهانی رایگەیاند كە زۆر دڵخۆشە بەوەی ژیانی هاوسەری لەگەڵ بیزنسمانی فرنسوا هینری بینلۆت پێكهێناوە.
سەلما لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری(Lucky) گوتی: فرانسوا مایەی ئیلهام و هاندانە بۆ من، چونكە زۆر قەدری ئەركی من دەگرێت بۆ ئەوەی هەمیشە جوان بم لە بەرامبەری، سەلما كە دەبێتە بابەتی بەرگی گۆڤاری ناوبراو لە ژمارەی ئەم مانگەدا زیاتر گوتی: زۆر لە پیاوان تێبینی ئەوە ناكەن هاوسەرەكانیان چ جلوبەرگێك دەپۆشن، بەڵام فرانسوا هەمیشە تێبینی جلوبەرگەكانی من دەكات و هەمیشە خرۆشی خۆی دەردەبڕێت كاتێك هەست دەكات هەوڵمداوە بەشێوەیەكی جوان لە پێشی دەربكەوم، سەلما حایكی تەمەنی 45 ساڵ دەربارەی تەسریحەی نوێی قژی كە لەسەر شێوەی كلكی ئەسپە گوتی: ئەم تەسریحە نوێیە وام نیشاندا كە تەمەنم لە 40 ساڵ بچووكترە، بەڵام فرانسوا زۆر حەز دەكات قژم سروشتی بێت، فرانسوا حەز دەكات قژم بە سروشتی ببینێت بەبێ گرنگیدان بە جۆر و چۆنیەتی تەسریحە، چونكە كەسایەتی منی زۆر پێ باشە كە نزیكە لە كەسایەتییەكی شێت وهەمیشە دەم بە پێكەنین.
Top