گروپی (گەنج بۆ شانۆ) بە هەماهەنگی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ)ی هەولێر شانۆگەری (رەشگوڵ) لە نووسین و دەرهێنانی شانۆكار (رەگەز جاف) نمایش دەكرێت، شانۆكار (بژار سەعدی، هەردی ئەنوەر، ئیڤان ئەحمەد، ئالان سیروان) كاری نواندن ئەنجام دەدەن، ئەم بەرهەمە شانۆییە دەسپێكی كار و نمایشە شانۆییەكانی ساڵی (2012)ی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) دەبێت و رێكەوتی 2و3و4/04/2012 كاتژمێر 5 ی ئێوارە لە هەڵی بەڕێوەبەراییەتی هونەری شانۆ نمایش دەكرێت.
پرۆژەی (وێستگە) بە نمایشی شانۆیی (زۆر نزیكتر سەیرم بكە)ی شانۆكار (كارۆخ ئیبراهیم) رێكەوتی 05/04/2012 دەست بە مەشق و راهێنانەكانی دەكات و بڕیارە لە كۆتایی مانگی نیسان وەك دووەم بەرهەمی شانۆیی گروپی (گەنج بۆ شانۆ) نمایش بكرێت.