گروپی مۆسیقای بێسارانی لە پۆڵونیا نەورۆزدەكەن
( زیاد رەئوف) نوێنەری حكومەتی هەرێم لە وڵاتی پۆلۆنیا ساڵانە بە مەبەستی ناساندنی كلتووری كوردی بە خەڵكی پۆلۆنی لە نەورۆزەوە چەندین چاڵاكی ساز دەكات كە ئەمساڵیش بۆ یەكەمین جار كۆنسێرتێكی مۆسیقای تەموورەش لە بەرنامەكەدا رێكخرابوو.ئامادە بووانی ئەم كۆنسێرتە لە كەسایەتیەكانی پۆلۆنی بوون وەك سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێمی مالۆپڵۆسكا،سەرۆكی شارەوانی چەندین ئەندام پەرلەمان و سەرۆكی زانكۆكان و .پێشوازیەكی باش لەم كۆنسێرتە كرا.
لە كۆنسێرتی دووەم كە لە ڵایەن بەشی رۆژهەڵات ناسی زانكۆی جاگەلۆنی رێكخرابوو گروپی بێسارانی چەندین ئاوازی تەموورەی پێشكەش كرد.ئاوازی عیرفانی تەموورەی گروپی بێسارانی بەشی سەرەكی بەرنامەی نەورۆزی زانكۆی جاگەلۆنی بوو.لە كۆتای كۆنسێرتەكە ئامادەبووان داوای دووبارە كردن و درێژە دان بە كۆنسێرتەكەیان دەكرد.
گروپی بێسارانی لەم دوو كۆنسێرتە پێكهاتووبوو لە
كامەران حەسەن ئاواز دانەر و سەرپەرشتی گروپ و ژەنیاری تەموورە
هەماوەند لهونی گۆرانیبێژ و ژونیاری گۆزە
ئەسرین فوئاد ژەنیاری تەموورە
ئاریان عەدنان ژەنیاری تەموورە
ئەمیر عەبدۆلرەحمان ژەنیاری باران.