لەهەولێر چایخانەی عەبۆ نمایش دەكرێت

لەهەولێر چایخانەی عەبۆ نمایش دەكرێت
لەدرێژەی چالاكییەكانی كەرنەڤاڵی رۆژی جیهانی شانۆو نمایشكردنی شانۆگەرییەكان، بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر شانۆگەری چایخانەی عەبۆ لە نووسینی نازم دڵبەندو دەرهێنانی گۆڤار ئەنوەر نمایش دەكا.
ئەم شانۆگەرییە كە تێیدا كۆمەڵێكی زۆر لە ئەكتەرە دیارو بەرچاوەكانی شاری هەولێر تێیدا بەشدارن، بڕیارە لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژانی 1و2و3/4/2012 لە هۆڵی گەلی شاری هەولێر نمایش بكرێ.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر هاتووە كە بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ ئەمساڵ بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ كەرنەڤاڵێكی گەورەیان سازكردووەو تێیدا تاكو ناوەڕاستی مانگی 5 نمایشەكانیان بەردەوامە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە شانۆگەری چایخانەی عەبۆ یەكێكە لە كارەكانی ئەو كەرنەڤاڵە.
Top