بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ... سەندیكای هونەرمەندان رێزی لە 20 شانۆكار گرت

بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ... سەندیكای هونەرمەندان رێزی لە 20 شانۆكار گرت
بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ و بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە 20 شانۆكار لەهەرچوار شارەكەی كوردستان.
بەگوێرەی راپۆرتی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان هاتووە، وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریەتیو بە ئامانجی زیاتر خزمەتكردنی شانۆكاران، لە رۆژی جیهانی شانۆدا سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بە ئەركی سەرشانی خۆی زانیوە خزمەت بە شانۆكاران بكاو لەپای هەوڵ و ماندووبوونیان خزمەتیان بكاو رێزیان لێ بنێ.
لە بەشێكی دیكەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی شانۆ سەندیكای هونەرمەندان بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە هەر چوار شاری "هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك" رێزی لە 20 شانۆكار گرتووە، كە لە هەر شارەو 5 شانۆكار خەڵاتكراون.
لەكۆتایی بەشی راپۆرتەكەی سەندیكای هونەرمەنداندا هاتووە كە لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی بە ئامادەبوونی نەقیبی سەندیكاو سەرۆكی لقەكانی سەندیكا خەڵاتەكان دابەش كراون و لەشاری دهۆك و كەركووكیش بە ئامادەبوونی سەرۆكی لقەكان ئەو خەڵاتانە دابەش كراون و بڕوانامەی رێزلێنان بەو هونەرمەندانە بەخشراوە.
Top