كاوە كاوانی كوردستانی خۆش دەوێ

كاوە كاوانی كوردستانی خۆش دەوێ
دوابەدوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بەچەند گۆرانییەك هاتەوە خزمەت جەماوەرەكەی و رایگەیاند كە بەردەوامە لەكاركردن، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ كاوە كاوانی بەسروودێك نەورۆزی پیرۆزكردو پێشكەشی كوردانی كرد.
لە لێدوانێكی تایبەتدا كاوە كاوانی گوتی"لەم ڕۆژانەی رابردوو تازەترین كاری هونەری خۆم بە ناوی (كوردستانم) بە شێوەی ڤیدیۆكلیپ بڵاوكردەوە، كە گۆرانی (كوردستانم)ە لە تێكست و ئاواز و میوزیكی خۆم و لە ستۆدیۆكەی خۆم لە وڵاتی توركیا كاری بۆ كراوە.
كاوە گوتیشی"كلیپی ئەم گۆرانییە لە سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنان (سامی سەباح)و مۆنتاژی (كاروان زامدارە و یاریدەدەری دەهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناكی (ڕەوەند ئەمجەد)، میكیاژ (زوهێر ستایل)، بەڕێوبەری بەرهەمهێنان (ئالان نەجات، ئەحمەد كاوانی)ن.
كاوە لە كۆتاییدا بەپێویستزانی سوپاسی (ئێم ستۆدیۆ، شابۆ شابۆ، هێمن ئەحمەد كۆیی، بڕیار ئیسماعیل، هەردی محمەد، هەوراز ئیسماعیل، هەڤاڵ نامیق، سروشت كاوە، ڕێوان ڕەشاد، ئاری ئازاد) كە هاوكاربوونە لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپەو كاوانی پڕۆدەكشن هەڵساوە بە بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە.

فۆتۆ: سامی سەباح
Top