لامیتا لەسەر داوای دەرهێنەر خۆی ڕووت كردەوە

لامیتا لەسەر داوای دەرهێنەر خۆی ڕووت كردەوە
ئەكتەری لوبنانی لامیتا فەرەنجیە ڕوونیكردەوە كە دەركەوتنی لەبەشی سێیەمی فیلمی (عەمر و سەلما) بەنیمچە ڕووتی بەویستی خۆی نەبووە بەڵكو لەسەر داوای دەرهێنەری فیلمەكە بووە.
لامیتا زیاتر وتی: دوای گفتوگۆیەكی زۆر لەنێوان من و دەرهێنەردا، بەهیچ شێوەیەك ڕازی نەبوو بەوەی پانتۆڵی جێنز لەبەر بكەم و داوای كرد بۆ هۆت شۆرت دەركەوم و لەبەر ئەوەی خۆی بەرپرسە لەسەر چۆنیەتی دەركەوتنی ئەكتەرەكان، ناچار ڕازی بووم بەهۆت شۆرت لەفیلمەكەدا دەركەوم، سەبارەت بەڕۆڵی خۆیشی لەو فیلمەدا، لامیتا وتی: من ڕۆڵی كچێكی ئازاد دەبینم كە زۆر حەز لەسەما كردن و پۆشینی جلوبەرگی نا ئاسایی دەكات و لەبەر ئەوەی كە ئەكتەرێكی پیشەگەرم بەگوێرەی ویستی دەرهێنەر توانیم لەڕۆڵەكەمدا سەركەوتوو بم جگە لەوە كە سەماكارێكی پیشەگەریشم و هەر لەمنداڵییەوە حەزم لەسەما كردنە توانیم لەو ڕووەوەش سەركەوتوو بم، بەڵام سەركەوتنم لەو فیلمە و كارەكانی پێشوومدا مانای ئەوە نییە كە من ئەكتەری ئیغرا و خۆ ڕووت كردنەوە بم وەك كەسانێك باسم دەكەن، چونكە لەهەموو ڕۆڵەكاندا دەتوانم بەهەمان شێوە سەركەوتووبم لەوانەش ئیغرا و وروژاندن و بۆ هەموو لایەكیش دەڵێم دەرخستنی مێینەتی ئافرەت مانای ئیغرا نییە.
Top