دوای 11 ساڵ پێوەندی، ئینریكی بە كۆرنیكۆڤا ڕازی نییە

دوای 11 ساڵ پێوەندی، ئینریكی بە كۆرنیكۆڤا ڕازی نییە
گۆرانیبێژی پۆپی ئیسپانی ئینرێكی ئیگلیساس جەختی لەوە كردەوە كە ڕازی نییە لەگەڵ ئانا كۆرنیكۆڤای كچە یاریزانی پێشووی ڕووسی ژیانی هاوسەری پێكبهێنی، هەرچەندە ماوەی 11 ساڵە پێوەندیان هەیە.
سەرەڕای ئەوەش ئینرێكی بیرۆكەی بوونی منداڵی ڕەت نەكردۆتەوە، لەم بارەیەوە لەدیمانەیكیدا لەگەڵ گۆڤاری (باراید) وتی: قەت ڕۆژێك لەڕۆژان بیرم لەوە نەكردۆتەوە ژیانی هاوسەری پێكبهێنم، چونكە پێموانییە كە ژیانی هاوسەری هیچ جیاوازییەك دروست بكات لەژیانماندا و باوەڕیشم بەوە نییە كە گرێبەستێك خۆشەویستی نێوان من و ئانا بەهێزتر بكەن، ئەمەش ڕەنگە لەبەر ئەوە بێت كە دایك و باوكم جیابوونەوە، ئینرێكی زیاتر وتی: لەم ڕۆژگارەدا بوونی منداڵ دوور لەپێكهێنانی ژیانی هاوسەرێتی كارێكی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە منداڵەكە باش بێت.
لەلایەن خۆیشیەوە كۆرنیكۆڤاش ڕایگەیاند كە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری بەلای ئەوەوە گرنگ نییە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە پێوەندییەكی زۆر بەهێزی هەیە لەگەڵ ئینرێكی و زۆریش دڵخۆشە لەو ژیانەی ئێستا و هەر كاتێكیش پێی باش بێت، ئەوا بیر لەو بابەتە دەكەنەوە.
Top