برێتنی بە10 ملیۆن دۆلار ڕازی نییە
لەم بارەیەوە ماڵپەری (ئی ئۆنلاین) ئاشكرای كرد كە بەرهەمهێنەرانی بەرنامەكە بڕی 10 ملیۆن دۆلاریان پێشكەش بەبرێتنی كردووە بۆ بەشداری كردن لەو بەرنامەیە كە لەداهێنانی سایمۆن كاولە، بەڵام ماڵپەری ناوبراو ڕایگەیاند كە برێتنی داوای 16 ملیۆن دەكات و بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (هۆلیۆد ڕیپۆرتەر) جایسۆن تروایك ئێستا خەریكی گفتوگۆ كردنە لەگەڵ هەردوو لا بۆ ئەوەی بگەنە ڕێكەوتنێك.
شایەنی وتنە ماوەیەكە باسی ئەوە دەكرێت كە برێتنی وەك ناوبژیوان بەشداری لەو بەرنامەیەدا بكات لەجیاتی هەر یەكە لەپۆل عەبدول و نیكۆڵ شیرزنیگەر، بەڵام كاول ئەم هەواڵەی بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە دووپات نەكردۆتەوە.