فیلمی سینه‌مایی "شه‌وی حیساب" له هیندستان پێشبڕكێ ده‌كات.

فیلمی سینه‌مایی
هونەرمەندی دەرهێنەر حوسێن سێودین رایگه‌یاند، فیلمی "شه‌وی حیساب" له‌ ده‌رهێنانی خۆم، به‌شداری له‌ به‌شی پێشبڕكێی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی دیجیتالی ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌ رۆژانی 23 شوبات/ فه‌برایه‌ر تا 1 ئادار/ مارس 2012، له‌ نیودلهی له‌ هیندستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ روو، له‌ كاتی نمایشكردنی فیلمه‌كه‌ی، خۆشی له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بێت.
چیرۆكی ئه‌م فیلمه‌ له‌ به‌شێكی رۆمانی "شاری مۆسیقاره‌ سپییه‌كان"ـی رۆمانوونسی كورد به‌ختیار عه‌لی، وه‌رگیراوه‌.
فیلمه‌كه‌ به‌رهه‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای سلێمانییه‌، له‌ لایه‌ن كۆمپانیای سینه‌مایی ستاك فیلمی سنه‌، به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ماكاران سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و ڤیدا ساڵحی له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌خش و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
ئه‌م فیلمه‌ پێشتر له‌ چه‌ند فێستیڤاڵێكی دیكه‌ی سینه‌مایی جیهانی، به‌شداری كردووه‌.
Top