پیشانگەی هاوبەشی فۆتۆی ئافرەت لە هەولێر بوو
(رێبین چاڵاك) بەرپرسی گالەری لەپ زێرین رایگەیاند: ئێمە وەك كۆمەڵێك فۆتۆگرافەر بە بۆنەی رۆژی 8 ی مارس ئەم پیشانگەیەمان رێكخستووە. كە تابلۆ فۆتۆییەكان بەگشتی گوزارستن لە وێنەی پۆرترێتی و ژیانی رۆژانەی ئافرەتانی كوردستان.
(هاوكار رسكن) بەرێوەبەری هاوكار گروپ وتی: ئێمە وەك سپۆنسۆری سەرەكی "نمایشی هونەری شانەدەر" بەپێویستمانزانی لەم بۆنەیەدا لە هۆڵی نیاندەرتاڵ بە هاوبەشی گالەری لەپ زێرین ئەم نمایشە بەرێوەبەرین.