(كش ومات) باس له بازرگانى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌كات له رێگاى خۆشه‌ویستى كور كچێك
(كش و مات) زنجیرە درامایەكی كۆمەڵایەتییە باس له كۆمه‌ڵى كێشه‌ى ئه‌مرۆى كوردستان ده‌كات، لەوانە بازرگانی مادده‌ی هوشبه‌ر ئەمەش له رێگه‌ی خوشه‌ویستی كوڕ و كچێك له به‌نده له‌سه‌ر ئه‌م دیارده قیزه‌وونه پشێوى ده‌نێنه‌وه. ئه‌و درامایه كۆمه‌ڵى ئه‌كته‌رى به توانا بەشداریان كردووە، كۆمەڵێ وێنەگری لێهاتوو وێنه‌ى ده‌گیرێت.
له دراماكه‌دا ده‌یان ئه‌كته‌ری به ئه‌زموون و چەندین ئەكتەری نوێ به‌شداری ده‌كه‌ن له‌وانه: كاوه رسول، شه‌هین جه‌مال ، فیێل محمد صالح، روپاك عبدالقادر، غازی شینه، سیروان عوسمان و ژوران و چه‌ند ئه‌كته‌رێكى دیكه ئه‌مه جگه له به‌شدار بوونی ده‌یان كۆمبارس .
ئه‌م زنجیره درامیه له‌وێنه گرتنى سه‌نعان هه‌ولێرى و رووناكى سرود ره‌شید و، شوان شێرزاد كاری دەنگی بۆ دەكات.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ گوڵان میدیا، هونه‌رمه‌ندى ده‌رهێنه‌ر( ئه‌میر ته‌ها) رایگه‌یاند "له كاتى ئێستا دا خه‌ریكی وێنه‌گرتنی زنجیره درامای(كش و مات) ین ،كه‌له به‌رهه‌مهێنانى به رێوه‌به‌رایه‌تى سینه‌ماى هه‌ولێره ، له نووسینی موختار عه‌زیزی و ده‌رهێنانى خۆمه و كارى ئه‌م درامایه له هه‌ولێرو ده‌و روو به رى وێنه گرتنى بۆكراوه‌و، به سیسته‌می (5 D )وێنه‌ی گیراوه كه سیسته‌مێكی سینه‌ماییه و یه‌كه‌مجاره له كوردستان به‌وسیستمه كار له درامادا ده‌كرىَ"