مايلي سايــــــرس لەخەتدا گیرا

مايلي سايــــــرس لەخەتدا گیرا
لەڕووداوێكی سەیر و چاوەڕوان نەكراودا كچە گۆرانیبێژی ئەمریكی مایلی سایرۆس ئاشكرای كرد كە ماریوانا زۆر دەكێشێت، بەڵام دواتر قسەكەی خۆی بەدرۆ خستەوە.
سایرۆس لەئاهەنگی 19 ساڵەی لەدایكبوونیدا لەنێو دۆست و هاوڕێیانی ئەم قسەیەی دركاند، دواتر هەر زوو بە گاڵتەی وەسف كرد و گوتی تەنیا بۆ خۆشی و پێكەنین ئەو قسەیەم كرد، بەڵام چەند ڕۆژێك بەر لەو ئاهەنگە سایرۆس و هاوڕێیەكی لەشوێنێكی فرۆشتنی ماریوانای پزیشكیدا بینران لەلۆس ئەنجلۆس.
لەو ئاهەنگەدا كێكێك بەدیاری بۆ سایرۆس هێنرابوو لەسەر شێوەی گۆرانیبێژ پۆپ مارلی كە بەناوبانگە بەكێشانی ماریوانا، سایرۆس ئەم دیارییەی زۆر بەدڵ بوو و گوتی: كاتێك هاوڕێكانت دیارییەكی لەو جۆرەت بۆ دەهێنن وا هەست دەكەی كە تۆ زۆر ماریوانا بەكاردەهێنی، هەندێك لەئامادەبووانی ئاهەنگەكە ئەم قسانەیان بەدانپێدانانێكی ئاشكرای سایرۆس لێكدایەوە كە ماریوانا بەكاردەهێنێت.
Top