میل سی واز لەشێوازە وەرزشییەكـەی خۆی نا‌هێنێت

میل سی واز لەشێوازە وەرزشییەكـەی خۆی نا‌هێنێت
میل سی ئەستێرەی گرووپی (Spice Girls) بە(« Sporty Spice) ناسراوە ئەمەش بۆ جەستەی وەرزشی و خۆشەویستی بۆ وەرزش دەگەڕێتەوە كە بەردەوام بەشێوەیەكی چڕ ئەنجامی دەدات.
سەرەڕای ئەوەی كە چەند ساڵێكە لەگروپەكەی جیابۆتەوە، بەڵام میل سی بەهیچ شێوەیەك لەئەنجامدانی مەشقی وەرزشی خۆی دوور نەكەوتۆتەوە و بەردەوامە لەئەنجامدانی، لەئاهەنگێكی خێرخوازیدا كە لە لەندەن ساز كرا، میل سی بە لەشە وەرزشییەكەی دیسان سەرنجی ئامادەبوونی ڕاكێشا و هەر لەچوارچێوەی ئەم ئاهەنگە ڕایگەیاند كە به هیچ شێوەیەك و لەهەر بارودۆخێكدا بێت واز لەوەرزشی خۆی ناهێنێت.
یەكێك لەو شتانەی كە زۆر سەرنجی ئامادەبووانی ڕاكێشا ئەو تاتۆی ئەژدیهایە بوو كە لەسەر قاچی ڕاستەی نەخشێنرا بوو، چونكە پێشتر چەند جارێك ڕایگەیاندبوو كە زۆر پەشیمانە لەو تاتۆ زۆرانەی لەسەر لەشی هەبوون.
Top