كاتی ئیرلاندی نمایشكاری جلوبەرگ خاوەنی 350 ملیۆن دۆلارە

كاتی ئیرلاندی نمایشكاری جلوبەرگ خاوەنی 350 ملیۆن دۆلارە
خانمە نمایشكاری پێشووی جلوبەرگ كاتی ئیرلاند توانی لەكاری ڕیكلام و نمایش كردنی جلوبەرگدا ببێتە یەكێك لەئافرەتە دەوڵەمەندەكانی جیهان.
كاتی ئێستا خاوەنی 350 ملیۆن دۆلارە و خاوەنی نازناوی دەوڵەمەندترین نمایشكاری جلوبەرگە لەجیهان، ئەمەش بەپێی ڕاپرسییەك كە ماڵپەری (سیلیبرتی نت وۆرك) ئەنجامیداوە و ئەنجامەكانیشی بەم شێوەیە بوون:
لەپلەی دووەم جیزیل باندشین دێت بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار و پلەی سێیەمیش سیندی كراوفۆرد بە100 ملیۆن دۆلار و تیرا بانكسیش بەپلەی چوارەم هات بە90 ملیۆن دۆلار و كریستی برینكلی لەپلەی پێنجەم هات بە80 ملیۆن دۆلار و هایدی كلۆمیش پلەی شەشەمی بەركەوت بە70 ملیۆن دۆلار و كایت مووس پلەی حەفتەم بە50 ملیۆن دۆلار و ناومی كامبل لەپلەی هەشتەم بە48 ملیۆن دۆلار و ئیل ماكفرسۆن لەپلەی نۆیەم هات بە45 ملیۆن دۆلار و لەپلەی دەیەم و كۆتایی كلۆدیا شیڤەر هات بە40 ملیۆن دۆلار.
Top