لەتیفە تونسی دەركرا
بەپێی هەواڵەكانی ماڵپەری (عیون عالفن) كە لەچەند سەرچاوەیەكەوە هەواڵەكەی دەستكەوتبوو، ڕێگا بەلەتیفە نەدراوە بچێتە نێو خاكی سعودیە بۆ سازكردنی ئاهەنگی ژنهێنانی دەوڵەمەندێكی ئەو وڵاتە، هەرچەندە لەتیفە خۆی بەچەندین ڕێگا و شێواز هەوڵیدا ڤیزەیەك وەربگرێت، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ڕێگای پێ نەدرا و دوای مانەوەی چەند كاتژمێرێك لەفڕۆكەخانە ناچار بوو بگەڕێتەوە و تا ئێستاش هۆكارەكانی ڕێگە نەدانی ڕوون نەكراوەتەوە.