نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌فه‌ره‌نسا یاده‌كانی راپه‌رین و نه‌ورۆز به‌رز راده‌گرن
له‌لێدوانێكیدا خه‌مان زرار نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه رۆشنبیری و هونه‌ریه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كورد له فه‌ره‌نسا به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی راپه‌رین و نه‌ورۆز به‌په‌یامی یادێك بۆ به‌رزراگرتنی نه‌ورۆز و راپه‌رین چه‌ند چالاكیه‌كیان له‌به‌رنامه‌دایه، وتیشی: له‌وچوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاتنی جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی له 21\3\2012 كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی بۆ هونه‌رمه‌ند هانی به‌هه‌ماهه‌نگی گروپی چوارچرای باكور له‌په‌یمانگای جیهانی عه‌ره‌بی له‌پاریس رێكده‌خه‌ین. خه‌مان زرار وتیشی: هه‌ربه‌بۆنه‌ی ئه‌و چالاكیانه‌ی تایبه‌تن بهیادهكانی ئادارو نه‌ورۆز، كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بۆ هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم له(كلێر مۆند فیران) له‌باشووری فه‌ره‌نسا سازده‌كه‌ین. نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌فه‌رنسا لهولێدوانهیدا هێمای بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ئه‌و چالاكیانه چالاكی به‌رده‌وامی سالاَنهی نوێنه‌رایه‌تی كورده له‌فه‌رنسا به‌بۆنه‌ی یاده‌كانی راپه‌رین و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆزی كوردان، به‌ئامانجی زیاتر ناساندنی كلتور و فه‌رهه‌نگی كوردی بهولاَتی فه‌ره‌نسا و كۆكردنه‌وه‌ی ره‌وه‌ندانی كورد له‌فه‌رنسا بۆ ساڵیادی بۆنه‌و جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌یه‌كانی گه‌لی كورد، كه‌چه‌ندین رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی فه‌ره‌نسیش له‌و یادانه‌دا ئاماده‌ده‌بن.