شەریف قەیران : بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جەیلان دەهێنم

شەریف قەیران : بۆ نەورۆزی ئەمساڵ جەیلان دەهێنم
ئا: رۆشنە

شەریف قەیران یەكێكە لەو هونەرمەندانی كوردستانی توركیاخاوەن دەنگ و ستایلێكی جیاوازە و توانیویەتی كاری هونەری بۆ چەندین هونەرمەندیكورد و تورك بكات، قەیران لەلێدوانێكدا سەبارەت بەگەرانەوەی ئەمجارەی بۆكوردستان ڕایگەیاند " گەرانەوەی ئەمجارەمبۆكوردستان تایبەت بوو بەچەند كارێكی هونەری و هەروەها بەشداری كردنم لەبەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی . قەیران سەبارەت بە پەیوەندی نێوانهونەرمەندانی توركیاو هونەرمەندانی كوردستانەوە ووتی : هەوڵدەدەم پێوەندییەك دروست بكەم لە نێوان هونەرمەندانی كوردستان و توركیا بۆئەوەی زیاتر لە یەكتر نزیك ببنەوە و سوودلە یەكتری وەربگرن بەتایبەتی كە بەشێك لە هونەرمەندە توركەكان خاوەن جەماوەرێكیزۆرن لە كوردستان.

هونەرمەندشەریف قەریران ئەوەشی ئاشكرا كرد،كە گفتوگۆی لەگەڵ هەریەكهونەرمەندان ( جەیلان وبورهان چاچان ) كردوە بۆ ئەوەی بێنە كوردستان لە جەژنی نەورۆز ئاهەنگێك ساز بكەن و ئەم ئاهەنگە ش بەسپۆنسەری و سەرپەرشتی كەناڵیزاگرۆس دەبێت، قەیران وتیشی "هونەرمەند جەیلان ڕەزامەندی خۆی بدەربریوە بۆسازدانی ئەو ئاهەنگە و ئامادەیەسەردانی كوردستان بكات، وبەڵام بەزووترین كات سەردانی ئیستەنبول دەكەمەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە بكەین وئەگەر بگەینە رێكەوتنێك ئەوا لە جەژنی نەورۆزدا جەیلان لە كوردستان كۆنسێرت سازدەكات.

سەبارەت بە هۆكارەكانی ئەنجام نەدانی ئەو ئاهەنگەی كەبڕیار بوو ساڵی پار هونەرمەند جەیلان لەهەولێر سازی بكات، هونەرمەند شەریف قەیران دەڵێت: من ئاگاداری وردەكارییەكاننەبووم و ئەنجام نەدانی كۆنسێرتەكە پێوەندی بە جەیلان و ئەو لایەنە هەبوو كە بڕیار بوو ئەركی كۆنسێرتەكە
Top