فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆ لە سلێمانی

فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆ لە سلێمانی
راگەیاندنی فێستیڤاڵ
بە بەشداری تیپە شانۆییەكانی وڵاتانی "سوید، فەڕەنسا، نەرویج، بەریتانیا، كوردستان" بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی بە چاودێری پارێزگاری سلێمانی یەكەم فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆی نێونەتەوەیی سازدەكا.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی فێستیڤاڵ هاتووە، كە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی فێستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆیی نێونەتەوەیی سازدەكا، كە فێستیڤاڵەكە لە رۆژانی "2 تا7/3/2012 لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێ و تێیدا وێڕای نمایشكردنی كۆمەڵێك شانۆگەری چەند چالاكییەكی دیكەش ئەنجامدەدرێ، هاوكات خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە هاڕۆڵد پینتەری وەرگری خەڵاتی نۆبڵ، ئەویش لەپای ئەو خزمەت و داكۆكییانەی لە گەلی كوردی كردووە.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە وڵاتی سوید بە 2 شانۆگەری "رۆمیۆو جولێت، شانۆگەرییەكی منداڵان" و وڵاتی فەڕەنسا بە شانۆگەری "بەهەشت بەبێ توور" و بەریتانیاش بە شانۆگەری "ئەژدیهای زێڕین" و گروپی وڵاتی نەرویجیش شانۆگەری "تارمایی" پێشكەش دەكەن و شانۆگەری "خاتوو ژولیاش" وەك بەرهەمی كوردستان بەشدارە.
لەكۆتا بەشی راپۆرتەكەدا هاتووە كە بۆ یەكەمجار لەم فێستیڤاڵەدا پێشانگایەكی تایبەتی كتێبی شانۆیی دەكرێتەوە.
Top