ئارنۆڵد و ڕامبۆ بەیەكەوە نەشتەرگەریان ئەنجامدا
بەپێی میدیاكانی ئەمریكا كە وێنەیەكی هەردوو ئەستێرەی سینەمایان بڵاو كردبۆوە هەردووكیان نەشتەرگەری شانیان بۆ ئەنجامدرا و یەكەم جار ئارنۆڵد چووە ژووری نەشتەرگەرییەوە دواتر ڕامبۆ چاوەڕێی دەكرد تا نۆرەی دێ، چونكە ئەویش لەهەمان ژوور و لەسەر دەستی هەمان پزیشك نەشتەرگەری ئەنجامدا، ئارنۆڵد دەربارەی نەشتەرگەرییەكە گوتی: دوای ئەو هەموو ماندوو بوونە جەستەییە و وێنەگرتن و ئەو هەموو جوڵانەوانەی كە لەسەر شاشە ئەنجاممدا ئێستا كاتی ئەوە هاتووە گرنگی بەدەست و شانەكانی خۆمان بدەین، واش ڕێكەوت كە ئێمە هەردووكمان لەیەك شوێن نەشتەرگەری ئەنجام بدەین ئەمەش ڕێكەوتێكی خۆشە بەلای منەوە، چونكە دوای ماوەیەكی دیكە بەشداری لەفیلمی (گۆڕ) دەكەین.