دەشنێ مورادی پێیوایە غیرە حەسوودی شتێكە هەیە لای هەموو كەسێك، بەڵام لەنێو پیاوان زیاترە، دەشنێ لەپێوەندییەكیدا لەگەڵ گوڵان دەڵێ: حەسادەت لەكوردستان زۆرە بەتایبەتی هەست دەكەم لەنێو پیاوان زیاترە وەك لەنێو ئافرەتان، دەشنێ دانی بەوەش نا كە خۆیشی جۆرێك لەحەسوودی هەیە كە زیاتر لەڕەخنەوە نزیكە، لەم بارەیەوە دەڵێ: لەناخی منیشدا حەسادەت هەیە، بەڵام حەسادەتێك كە ببێتە هۆی درووستبوون واتە بونیادنەر و پۆزەتیڤ نەك ڕووخێنەر.
شیاوی ئاماژە پێكردنە دەشنێ ئێستا سەرقاڵی تۆمار كردنی چەند ئەڵقەیەكی بەرنامەی (شەپۆڵەكانی ژیان)ـە كە لەشاشەی سەتەلایتی كوردستان پێشكەش دەكرێت و بەر لەماوەیەك ئەڵقەی یەكەمی بەرنامەكەی پێشكەش كرا كە تایبەت بوو بەپاراستنی ژینگە و وشیاركردنەوەی زیاتری هاووڵاتیان بەگرنگی و چۆنیەتی پاك ڕاگرتنی ژینگەی كوردستان.