جۆرج كلۆنی خـەوی نییە

جۆرج كلۆنی خـەوی نییە
دیاردەی كەم خەوی یان نەخەوتن یەكێكە لەو دیاردانەی كە ئەستێرەی سینەمایی ناوداری جیهانی جۆرج كلۆنی بەدەستییەوە دەناڵێنێت.
بەپێی لێدوانەكانی خۆی بۆ ڕۆژنامەی (هۆڵیۆد ڕیپۆرتەر) كە تایبەتە بەهەواڵی سینەمایی، كلۆنی ڕایگەیاندووە كە خەو نەهاتن یان نە خەوتن یەكێكە لەو گرفتانەی كە بەدەستییەوە دەناڵێنێت و زۆر جاریش هەر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە هەسەت بەتەنیایی دەكات بەتایبەتی لەبۆنە گشتییەكاندا، كلۆنی ئاماژەی بەوە كرد كە شەوانە پێنج جار لەخەو هەڵدەستێت، هەرچەندە شەوانە كاتژمێرێك دەخەوێت و تەلەڤزیۆنەكەشی ناكوژێنێتەوە بۆئەوەی لەبەر دەنگی تەلەڤزیۆن لەخەو هەستێتەوە، هەروەها كلۆنی بەڕۆژنامەی ناوبراوی ڕاگەیاند: هێشتنەوەی تەلەڤزیۆن بەكراوەیی وای لێدەكات بیر بكاتەوە، بەڵام هەر كاتێك بیرم كردەوە تووشی زەحمەتییەكی زۆر دەبم تاكو بخەوم، كلۆنی ئەوەشی نەشاردەوە كە زۆر جار ئەم دیاردەی نەخەوتنەی وای لێدەكات بیر لەفیلمەكانی بكاتەوە و دەڵێت: شەوێكیان لەخەو هەستام و دیمەنێكی تەواوی فیلمم نووسیەوە.
Top