شیرین :بەخۆڕایی گۆرانی ناڵێت

شیرین :بەخۆڕایی گۆرانی ناڵێت
خانمە گۆرانیبێژی میسری شیرین عەبدولوەهاب ئامادە نییە بەخۆڕایی گۆرانی بڵێت و ئەو بانگهێشتنامەی ڕەتكردەوە كە نەقیبی هونەرمەندانی میسری بۆیان ناردبوو بۆ بەشداری كردن لەچەند ئاهەنگێكی خێرخوازی لەلایەن ئەندامانی سەندیكای هونەرمەندانی میسر.
لەمبارەیەوە نەقیبی كارە مۆسیقییەكانی میسر ڕایگەیاند كە شیرین ڕازی نییە بەشداری لەئاهەنگێكدا بكات كە داهاتەكەی بۆ سەندیكا بگەڕێتەوە تەنانەت ئەگەر ئاهەنگەكە خێرخوازیش بێت، نەقیبی سەندیكای ناوبراو دەربارەی ئەو ئیجرائاتانەی كە دەربارەی شیرین دەگیرێنە بەر گوتی: ئێمە ناتوانین هیچ ئیجرائاتێك دژی هیچ هونەرمەندێك بكەین، چونكە ئەمە كارێكە هونەرمەند بەویستی خۆی ئەنجامی دەدات و دەتوانێـت بەشداری بكات یان نەكات، هونەرمەند خۆی ئازادە كە بەشداری بكات یان ڕەتی بكاتەوە، من خۆم زۆرم حەز دەكرد شیرین بەشداری بكات، چونكە بەتوانایە و ئەگەر شیرین ئامادەش نەبێت، ئەوا چەندین هونەرمەندی دیكە بەسوپاسەوە ئامادەن بەشداری بكەن و گۆرانی بڵێن.
Top