قوتابخانەی بالێی سلێمانی میوانی هەولێرن

قوتابخانەی بالێی سلێمانی میوانی هەولێرن
لەدرێژەی نمایشەكانی خۆیانداو لەمیانی سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی خۆیاندا قوتابخانەی بالێی سلێمانی لەسەر داوەتی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر لە شاری هەولێر نمایشێكی تایبەت ئەنجام دەدەن.
بەگوێرەی راپۆرتی راگەیاندنی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر هاتووە كە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان میوانداری قوتابخانەی بالێی سلێمانی دەكەن و لە نمایشێكی تایبەتدا نوێترین سەماكانی بالێ نمایش دەكەن.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە كە ئەم نمایشە لە كاتژمێر 5ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29/2/2012 لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر ئەنجام دەدرێ.
Top